د‮. ‬مەیادە نەجار‮ ‬
هەندێ پەڕلەمانتاری‮ ‬دژ بە كوردستان پڕۆژەیەكی‮ ‬زۆر سەیرو سەمەرەیان ئامادەكردووە،‮ ‬كەخودی‮ ‬خۆیان باوەڕییان پێی‮ ‬نیە و زۆرباش دەزانن،پڕۆژەكە بە مردوویی‮ ‬لە دایك بووە و هەرگیز بواری‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬نییە،چونكە دژی‮ ‬دەستوور و خواستە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە‮.‬
دەكرێ بپرسین ئەگەر بەغدا نیازی‮ ‬هەیە موچە و شایستە داراییەكان بنیرێت،‮ ‬ئەوا چ‮ ‬حیكمەیتێكی‮ ‬تێدایە،‮ ‬خۆی‮ ‬دابەشی‮ ‬بكات،‮ ‬ئەوە ئەو پرسیارەیە كە زۆربەی‮ ‬دەسەڵاتدرانی‮ ‬بەغداشی‮ ‬توشی‮ ‬سەرسوڕمان كردووە لەو داهێنانە خۆفرۆشیە ئەو پەڕلەمانتارە كوردانە بۆ نەهێشتنی‮ ‬قەوارەی‮ ‬دەستووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئامادەیان كردووە،كە‮ ‬درێژكراوەی‮ ‬هەمان ئەو عەقلیەت و نەفسیەتە خۆ بەكەم زانی‮ ‬و جاشایەتیەیە كە پێشنیاری‮ ‬بڕینی‮ ‬بودجە و موچەیان بۆ مالیكی‮ ‬كرد،خۆفرۆشی‮ ‬و نەزانی‮ ‬هەندێك نوێنەرانی‮ ‬كورد عەرەبەكانیان تووشی‮ ‬شۆك كردووە،‮ ‬كە دەبینن هەندێك لەو پەرلەمانتارانە نەك نازانن ئەركەكەیان چیە بەڵكو لەپێناوی‮ ‬خۆ دەرخستن و چوونەپێش پڕۆژەی‮ ‬سەیرو سەمەرە پێشكەش دەكەن كە لەگەڵ واقعی‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬یاسایدا‮ ‬یەك ناگرێتەوە‮.‬
ئەگەر كەمێك لێی‮ ‬وردبینەوە دەبینین گواستنەوەی‮ ‬موچەی‮ ‬موچەخۆرانی‮ ‬هەرێم بۆ بەغدا،‮ ‬نەك كەمكردنەوەیە،‮ ‬بەڵكو لێدانێكی‮ ‬گەورەیە لە سەروەریی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە ئەوكات دەبێت‮ ‬ڕاژەی‮ ‬هەموو فەرمانبەرانی‮ ‬هەرێم بچێتە بەغدا،‮ ‬ئەمەش لەرووی‮ ‬دەستوری‮ ‬و‮ ‬یاساییەوە بابەتێكی‮ ‬رەتكراوەیە و پێشێلكردنی‮ ‬دەستووری‮ ‬هەمیشەییە‮.‬
ئەم هەنگاوە سەیرو سەمەرە و خۆ هەڕاجكردنە‮ ‬یەكەمجار نەبێت،‮ ‬چونكە پێشتر لەسەردەمی‮ ‬حەیدەر عەبادی‮ ‬نەیارانی‮ ‬كورد لەكاتی‮ ‬بڕینی‮ ‬بودجەی‮ ‬ساڵی2017‮ ‬هەوڵێكی‮ ‬بێوچانیان بۆ هەمان بابەتی‮ ‬نادروست دا،‮ ‬ئامانجی‮ ‬سەرەكیش ئەوەبوو كە هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك پاریزگایەكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬عیراق مامەڵەی‮ ‬لەگەل بكرێت،‮ ‬هەرچەندە ئەوكاتیش چەند پەرلەمانتارێكی‮ ‬كورد بەبیانوی‮ ‬جیاواز هاوكارییان بوون،‮ ‬بەڵام هەر زوو شكستییان هێنا،‮ ‬چونكە خودی‮ ‬بابەتەكە پێچەوانەی‮ ‬یاسایەوە بەغدا خۆی‮ ‬زۆرباش دەزانێت جێبەجێ كردنی‮ ‬ئەو كارە پێشێلكردنی‮ ‬دەستوورە بەتایبەتی‮ ‬ماددەكانی‮ ‬17 و‮ ‬121 ی‮ ‬دەستووری‮ ‬هەمیشەی‮ ‬عێراق‮.‬
لەم چوارچێوەیەدا دەگەینە ئەو ئەنجامەی‮ ‬ئەم هەوڵەی‮ ‬ئەمجارەش نەزۆكە‮ ‬،‮ ‬چونكە بەغدا نایەوێت خۆی‮ ‬تووشی‮ ‬كێشەیەكی‮ ‬دەستووری‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬بكات و بە ئاشكراو لەم كاتە هەستیارەدا دەستوور و‮ ‬یاسا پێشێل بكات،‮ ‬چونكە شپرزەی‮ ‬باری‮ ‬ئابوری‮ ‬و رەوشی‮ ‬ئاڵۆزی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق لە ئاستێكدایە رێگەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پێنادات كارێكی‮ ‬لەو جۆرە بكات،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە هەرگیز پڕۆژەیەكی‮ ‬لەو شێوەیە سەركەوتوو نابێت،‮ ‬كە پاڵپشتی‮ ‬دەستووری‮ ‬نەبێت و هۆكاری‮ ‬یاسایی‮ ‬و باوەڕپێكراوی‮ ‬نەبێت‮.‬
ئەوەی‮ ‬گرنگە ئەو پەرلەمانتارانەی‮ ‬كە بەداخەوە لەسەر كورد حیسابن ئەم كارە دەكەن،‮ ‬بەهانەیەكی‮ ‬زۆر لاواز و نالۆژیكیان و لە رێگایەوە بانگەشەی‮ ‬ئەوە دەكەن كە دەتوانن موچەی‮ ‬فەرامانبەرانی‮ ‬هەرێم مسۆگەر بكەن،‮ ‬بەڵام حەقیقەتی‮ ‬بابەتەكە گەڕاندنەوەی‮ ‬قەوارەی‮ ‬دەستووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە بۆ خاڵی‮ ‬سفڕ،‮ ‬گریمان عێراق ئەو سەركێشیەی‮ ‬كرد و دەستوورو‮ ‬یاسای‮ ‬وڵاتی‮ ‬پێشێلكرد،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬ئەم كارەی‮ ‬دەبێتە هۆی‮ ‬نانبراوكردنی‮ ‬هەزاران فەرمانبەری‮ ‬كوردستان چونكە ئەو ژمارەیەی‮ ‬لە بەغدا هەیە،‮ ‬لە‮ ‬2014 ‮ ‬شەوە‮ ‬یەك كەسی‮ ‬بۆ زیاد نەكراوە،‮ ‬واتا نزیكەی‮ ‬نیوەی‮ ‬موچەخۆرانی‮ ‬هەرێم نانبڕاو دەكرێن،لەهەمان كاتدا حكومەتی‮ ‬بەغدا بە پێشێلكردنی‮ ‬دەستوور دەكەوێتە دۆخێكی‮ ‬نەخواستراو لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و لە روبەڕوبوونەوەی‮ ‬دادگاشدا دۆڕانی‮ ‬مسۆگەرە،بۆیە ئەو كوردە بۆرانەی‮ ‬كاریان دەستدۆیی‮ ‬كردنە بۆ نەیاران و ئەوانەش كە پێشنیاریان بۆ دەكەن دەزانن ناتوانن مێژوو بۆ دواوە بگەڕێنەوە و كوردستان و خەڵكەكەی‮ ‬لە مافە دەستووریەكانیان بێبەش بكەن‮.‬