دوو كەسی دیكە لە سلێمانی بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا. بەمەش ئەمڕۆ سێیەم حاڵەتی گیان لەدەستدان لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی تۆماركرا.
د. ھێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاندوه : “ئەمڕۆ دوو كەس لە نەخۆشخانەی شەھید تاھیر عەلی والی و كەسێكی دیكەش لە نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە”.
گوتیشی: “ئاماری تووشبوون لە سلێمانی بە رێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان زیاد دەكات، ئێمە لە ھەوڵداین بۆ خاوكردنەوەی شەپۆلەكە، بڕیارە ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی سلێمانی چەند بڕیارێك بدات و رێوشوێنی توندتر بگیرێتەبەر”.
د. ھێرش راشیگەیاند: “داوامان كردووە ژووری ئۆپەراسیۆن ئیجرائاتی زیاتر بكات، پێشنیازمان كردووە بۆ ھەفتەیەك كەرەنتین رابگەیەندرێت، بەڵام ھەر بڕیارێك بدرێت ئێمە پێشوازی لێدەكەین”.










