بەهۆی بۆردوومانی تورکیا لە سنووری شیلادزێ و کانی ماسێ پێنج هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات و داوا لە تورکیا دەکات رێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بگرێت. 

دەقی راگەیێندراوی حکومەت: –

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەدڵگرانى و نیگەرانیەکى زۆرەوە چاودێرى رووداوەکانى ئەمڕۆو چەند رۆژى رابردووى ناوچە سنووریەکان دەکەین، کە بووه هۆی گه یاندنى زیانى گیانی و ماددى بەهاوڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانى ئەو ناوچانە.

حكومەتى هه ریمى كوردستان سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیان گەیاندن بەهاووڵاتییان دەکات لەلایەن هەر لایەنێک و بەهەر هۆکارێک بێت.

داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین ڕێز له سه‌روه‌ری خاك و نیشتیمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنى پشێوى لە ناوچە سنووریەکانى هەرێمى کوردستان.

حکومەتى هەرێمى کوردستان خوازیارى پەیوەندیى دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکى هەرێمى کوردستان هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک.

لێرەوە پرسەو سەرەخۆشی لە کەس وکاری قوربانیان دەکەین و هیواى چاکبونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.

د.جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٩ حوزەیرانی ٢٠٢٠