له ئاكامی بۆردومانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سنووری نێروه و رێكان، 3 هاووڵاتی گوندنشین شه‌هید بوون.
ئه‌و هاووڵاتیانه دووانیان له گوندی سیدان شه‌هید بوونه، كه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه بۆردومان كراوه. یه‌كێك له شه‌هیده‌كان ناوی “دیمان دیمقرات ته‌ها”یه و بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی باخ و كاروباری گونده‌كه‌یان گه‌ڕابووه‌وه زێدی خۆی.
هاوكات، نه‌شوان حه‌سه‌ن، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سه‌رسنگ، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاندوه ، له “به‌رواری باڵا”، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن (27 ساڵ) به ناوی (ئه‌مین فه‌لاح) له گوندی “ده‌رگه‌لا میسا به‌گ” شه‌هید بووه.










