جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستدا کە دووانیان خەڵکی هەڵەبجە و کەلارن و تەمەنیان لەنێوان 55 بۆ 80 ساڵیدایە. 
عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، ئەو کەسەی لە هەڵەبجە گیانی لەدەستداوە لە رەگەزی نێر بووە. “بەو پێیەی تەمەنیان هەیە، جگە لە کۆرۆنا سەرجەم تووشبووەکان نەخۆشی دیکەیشیان هەبووە”.

ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دووانیان لەژێر ئۆکسجیندا بوون، بە گوتەی عەبدوڵڵا ئەحمەد، یەکێکیان لە نەخۆشانەی سەرچنار بووە، دووانیشیان لە نەخۆشخانەی ئاسابوون. ئەوانی دیکەش لە نەخۆشخانەی شەهید هێمن.