بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سێ پزیشک و نۆ کارمەندی تەندروستییان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. 
بە گوتەی د. دۆستی نەجات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئەو پزیشک و کارمەندانە لە نەخۆشەکانی نەخۆشخانەکەیان ڤایرۆسەکەیان بۆ گوازراوەتەوە.

هەموو تووشبووەکان گەنجن و زۆربەیان ئافرەتن، ئێستا کەرەنتین کراون. د. دۆستی نەجات دەڵێت، رۆژانە پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە بەرکەوتنیان لەگەڵیان هەبووە “هەرکەسێک گومانی تووشبوونی لێبکرێت، پشکنینی بۆ دەکرێت”.

لەبارەی داخستنی نەخۆشخانەی هیوا کە تایبەتە بە تووشبووانی شێرپەنجە، بەڕێوەبەری نەخۆشانەکە دەڵێت، لە رێگەی سێ تیمەوە بە بەردەوامی کاردەکەن و نەخۆشخانەکە داناخەن.