یاسین قادر بەرزنجی، هونەرمەند و شانۆکاری ناوسراوی کورد لە شاری سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو. نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانیش دەڵێت، تەندروستیی جێگیرە.
نیاز نووری، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئەو هونەرمەندە، پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کردووە و دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بووە.
یاسین قادر بەرزنجی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە 11ـی ئەم مانگە دوای ئەوەی نیشانەی ڤایرۆسەکەی هەبووە پشکنینی کردووە و نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێیان راگەیاندووە کە پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە. دەشڵێت “لە ژوورێکی ماڵی خۆمان خۆم کەرەنتین کردووە و پزیشکەکان چارەسەریان بۆ نووسیوم”.










