نی‮ ‬ڕووچی‮/ ‬كۆنسوڵی‮ ‬گشتیی‮ ‬كۆماری‮ ‬چینی‮ ‬میللی‮ ‬لە هەولێر
پەتای‮ ‬كۆڤید ــ‮ ‬19ی‮ ‬جیهانی‮ ‬كە زۆرترین بڵاوبوونەوەی‮ ‬هەیە،‮ ‬زیان بە مرۆڤایەتی‮ ‬دەگەیەنێت لەم سەردەمەدا و لە ئێستادا وێرانكارییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬لە تەواوی‮ ‬جیهاندا ناوەتەوە،‮ ‬كە ئەمەش جەنگێكە پێویستە مرۆڤایەتی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬بدات و تیایدا سەربكەوێت‮. ‬چین باوەڕێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬بەوە هەیە كە تاوەكو هەموو وڵاتان‮ ‬یەكگرتوو و هەماهەنگ بن بۆ وەڵامدانەوەی‮ ‬بە كۆمەڵی‮ ‬ئەم پەتایە،‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬سەركەوتوو دەبێت و ئەم كاتە ناخۆش و‮ ‬ڕەشە دەمانگەیەنێت بە داهاتوویەكی‮ ‬درەوشاوە‮. ‬
یەكەم‮:‬
وەكو‮ ‬یەكێك لەو وڵاتانەی‮ ‬كە بە‮ ‬یەكەم شەپۆڵی‮ ‬ڤایرۆسەكە كاریگەر بوو،‮ ‬چین تاقیكردنەوەیەكی‮ ‬سەختی‮ ‬ئەنجام دا لە سەرەتای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬كۆماری‮ ‬میللی‮ ‬لە ساڵی1949 ‮ ‬تاوەكو ئێستا،‮ ‬ئەم ڤایرۆسە خێراتر و فراوانتر لە هەر جۆرە ڤایرۆسێكی‮ ‬تر بڵاوبوویەوە و ئەوەش سەلمێندرا كە سەخترین ڤایرۆسە بۆ لەخۆگرتنی‮. ‬لە‮ ‬ڕوبەڕوبوونەوەی‮ ‬ئەم نەخۆشییە نەزانراو و چاوەڕواننەكراو و تێكدەرە،‮ ‬چین جەنگێكی‮ ‬یەكلایكەرەوەی‮ ‬دەستپێكرد بۆ‮ ‬ڕێگرتن و كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬نەخۆشییەكە‮. ‬ژیان و تەندروستیی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬كرد بە پێشینەی‮ ‬هەموو كارەكان،1.4 ‮ ‬ملیار چینی‮ ‬بەیەكەوە بوون و پشتگیری‮ ‬خۆیان نیشان دا لە دروستكردنی‮ ‬بەربەستێكی‮ ‬پارێزەر كە هێزی‮ ‬ئەوان نیشان دەدات لە‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬ئەم جۆرە كارەساتە سرووشتییانە‮.‬
سەرۆك شی‮ ‬جینپینگ بە شێوەیەكی‮ ‬تایبەت‮ ‬ڕابەڕایەتی‮ ‬ئەم جەنگەی‮ ‬لە ئەستۆگرت و پلانی‮ ‬وەڵامدانەوەی‮ ‬داڕشت و سەرپەرشتی‮ ‬دۆخەكەی‮ ‬بە گشتی‮ ‬كرد و بەشێوەیەكی‮ ‬یەكلاكەرەوە هەڵوێستی‮ ‬نواند بە ئاماژەكردن بۆ پێشەوە لە جەنگی‮ ‬دژ بەم پەتایە‮. ‬ئەمە باوەڕبەخۆبوونی‮ ‬گەلی‮ ‬چینی‮ ‬بەهێزتر كرد و بووە هۆی‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬هێز‮. ‬لەژێر‮ ‬ڕابەرایەتیی‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬چینی،‮ ‬هەموو گەلەكە دوای‮ ‬بنەمای‮ ‬گشتی‮ (‬باوەڕت بەخۆت بێت،‮ ‬یەكگرتووی،‮ ‬پشتبەستن بە‮ ‬ڕێگا زانستییەكان و گرتنەبەری‮ ‬ڕێوشوێنی‮ ‬ئامانجدار‮) ‬و جەنگی‮ ‬خەڵك بەسەر ڤایرۆسەكە هەڵگیرسا‮.‬
لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬هەوڵە مەزنەكان و قوربانییە زۆرەكان و دانی‮ ‬باجێكی‮ ‬قورس،‮ ‬چین لە گۆڕینی‮ ‬بارودۆخەكە سەركەوتوو بوو‮.‬
لە ماوەی‮ ‬زیاتر لە مانگێك،‮ ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬ڤایرۆسەكە‮ ‬ڕێگری‮ ‬لێكرا‮: ‬بە نزیكەی‮ ‬دوو مانگ،‮ ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬ژمارەی‮ ‬حاڵەتەكانی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆڕۆنا كەم بوویەوە بۆ ژمارەی‮ ‬تاك و بە سێ مانگ بە نزیكەیی،‮ ‬سەركەوتنێكی‮ ‬یەكلاكەرەوە بەدەستهێنرا لە جەنگی‮ ‬پارێزگاریكردن لە هەرێمی‮ ‬خوبەی‮ ‬و پایتەختەكەی‮ ‬كە شاری‮ ‬ووهانە‮. ‬بەم دەستكەوتە ستراتیژیانە،‮ ‬چین پارێزگاری‮ ‬لە ژیان و سەلامەتی‮ ‬و تەندروستیی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬كرد و بەشداریەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬كرد لە پاراستنی‮ ‬تەندروستیی‮ ‬گشتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و جیهانی‮. ‬بەپێی‮ ‬لێكۆڵینەوەیەك لەScience Magazine ‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێكارانەی‮ ‬كە لەلایەن چین گراوەتەبەر ژمارەی‮ ‬تووشبووانی‮ ‬لە وڵاتەكە زیاتر لە700000 ‮ ‬كەم كردەووە‮. ‬
هیچ وڵاتێك نییە نموونەی‮ ‬بێت‮ ‬یاخوود مەترسی‮ ‬جۆرە هێرشێكی‮ ‬لەم شێوەی‮ ‬لەسەر نەبێت،‮ ‬ئامانجی‮ ‬چین ئەوەیە كە بە‮ ‬ڕێكارەكانی‮ ‬ڕێگەگرتن و كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬پەتا بچێتەوە لە كاتی‮ ‬گونجاودا و بەهێزكردنی‮ ‬ڕێوشوێنە كاریگەرەكان و ئەو خاڵە لاوازانەی‮ ‬كە لە پڕۆسەكەدا دەدۆزرێتەوە و چاكسازی‮ ‬لە سیستەمی‮ ‬ڕێگریكردن و كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬بكات و بەهێزكردنی‮ ‬چاودێریكردنی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬و توانای‮ ‬ئاگاداركردنەوەی‮ ‬پیشوەخت،‮ ‬باشتركردنی‮ ‬یاساكانی‮ ‬فریاگوزاری‮ ‬تەندروستیی‮ ‬گشتی‮ ‬و بەهێزكردنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬بەڕێوەبردن و چارەسەركردنی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬گەورە و‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬فریاگوزاری‮ ‬تەندروستیی‮ ‬گشتی‮.‬
ئەمە ئەوەیە كە حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬چینی‮ ‬و حكوومەتی‮ ‬چینی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬دەدات،‮ ‬چونكە ئێمە پابەندین بە چاكسازی‮ ‬خودی‮ ‬و باشتركردنی‮ ‬خودی‮ ‬بۆ باشتر خزمەتكردنی‮ ‬گەل،‮ ‬هەروەها ئەمەش‮ ‬ڕێگایەكە بۆ باشتركردنی‮ ‬حكوم كردن كە هەر حكومەتێكی‮ ‬بەرپرسیار هەڵیدەبژێرێت‮. ‬
چین تەنها نییە لەم جەنگەی‮ ‬دژ بە كۆڤید‮-‬19‮.‬ كاتێك كە بارودۆخەكە لە چین زۆر سەخت بوو،‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هاوكاری‮ ‬و پاڵپشتییەكی‮ ‬بە نرخی‮ ‬بۆ وڵات و گەلەكەی‮ ‬ئێمە دابینكرد‮. ‬سەرۆكی‮ ‬زیاتر لە170 وڵات،‮ ‬بەرپرسی50 ‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬و زیاتر لە‮ ‬300 حزب و‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬سیاسی‮ ‬بیانی‮ ‬لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬تەلەفۆنی‮ ‬و نامە و لێدوان پاڵپشتی‮ ‬و پشتگیری‮ ‬خۆیان بۆ چین دەربڕی‮. ‬حەفتا و حەفت وڵات و12 ‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پێداویستی‮ ‬فریاگوزاری‮ ‬پزیشكیان بە چین بەخشی‮. ‬هەروەها چەندین حكوومەتی‮ ‬خۆجێی‮ ‬و كۆمپانیا و‮ ‬ڕێكخراوە ناحكومییەكان و خەڵك لە84 ‮ ‬وڵات هەڵستان بە بەخشینی‮ ‬كەلوپەل‮. ‬پاكستان هەموو دەمامكەكانی‮ ‬لە لیستی‮ ‬كەلوپەلی‮ ‬نەخۆشخانە كۆكردەوە بۆ بەخشینی‮ ‬بە چین‮. ‬وەزیری‮ ‬تەندروستیی‮ ‬میسری‮ ‬سەردانی‮ ‬چینی‮ ‬كرد بە‮ ‬1 ملیۆن دەمامكەوە‮. ‬حكوومەتی‮ ‬میانماڕ‮ ‬برنجی‮ ‬دابینكرد،‮ ‬سریلانكا چای‮ ‬ڕەشی‮ ‬دابینكرد و مەنگۆلیا30000 ‮ ‬مەڕی‮ ‬بەخشی‮….‬هتد‮. ‬گرنگ نییە بڕی‮ ‬چەند هاوكاری‮ ‬دابینكرا،‮ ‬هەموو ئەم هەڵوێستانە‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬ڕاستەقینەن لەم كاتە سەختەدا‮.‬
لەو كاتەی‮ ‬گەلی‮ ‬چین دەجەنگا دژ بە كۆڤید ــ‮ ‬19؟ خەڵكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراقیش بەزەیی‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬خۆیان بۆ چین دەڕبڕی‮ ‬بە چەندین‮ ‬ڕێگای‮ ‬جیاواز‮. ‬چەندین بەرپرسی‮ ‬باڵای‮ ‬حكوومەت،‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬حزبە سیاسییەكان و هاوڕێ خۆجێیەكان سەردانی‮ ‬كۆنسوڵگەریەكەمانیان كرد‮. ‬چەندین لە دۆستە كوردەكانمان نامەیان بۆ ناردین و پەیامیان لە فەیسبووك بۆ جێهێشتین و چەندین كورد لە هەموو بوارەكانی‮ ‬ژیان دروشمی‮ (# ‬گەلی‮ ‬چین ڤایرۆس نین‮) ‬یان بەرزكردەوە‮. ‬ئێمە هەڵوێستی‮ ‬میهرەبانیان بەرز دەنرخێنین‮. ‬ئەم جۆرە هەڵوێستانە باوەڕبەخۆبوون و هێزیان پێ بەخشین بۆ جەنگان لەگەڵ ئەم پەتایە‮. ‬
دووەم‮:‬
لەنێو زیادبوونی‮ ‬ژمارەی‮ ‬حاڵەتەكانی‮ ‬پەتاكە لە جیهان_چین،‮ ‬كە پیشكەوتنێكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬بەدەستهێنا لە بەرەنگارییەكانی‮ ‬لە جەنگی‮ ‬دژ بەم ڤایرۆسە،‮ ‬بە وردی‮ ‬و لە نزیكەوە لەگەڵ كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كار دەكات‮. ‬ئەم هەوڵانەی‮ ‬چین،‮ ‬كە بەشێوەیەكی‮ ‬فراوان لەلایەن جیهانەوە دانی‮ ‬پێداندراوە،‮ ‬بەشداری‮ ‬گرنگی‮ ‬هەبوو لە تەندروستیی‮ ‬گشتی‮ ‬جیهانی‮ ‬و بوو بە نموونەیەك بۆ چۆنیەتی‮ ‬بنیاتنانی‮ ‬كۆمەڵگایەكی‮ ‬ئایندە هاوبەش بۆ هەموو مرۆڤایەتی‮. ‬
سەرۆك شی‮ ‬خۆی‮ ‬بە تایبەت پەرەی‮ ‬بە هەماهەنگی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دا‮. ‬لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان و كۆبوونەوەكاندا لەگەڵ نزیكەی50 ‮ ‬سەرۆكی‮ ‬بیانی‮ ‬و بەڕێوەبەری‮ ‬ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان،‮ ‬سەرۆك شی‮ ‬داوای‮ ‬لە هەموو لایەنەكات كرد بۆ بنیاتنانی‮ ‬كۆمەڵگایەكی‮ ‬جیهانی‮ ‬خاوەن ئایندەیەكی‮ ‬هاوبەش و بەهێزكردنی‮ ‬هەماهەنگیە دووقۆڵی‮ ‬و فرە لایەنەكان‮. ‬لە‮ ‬18ی‮ ‬ئایار،‮ ‬وتاری‮ ‬كردنەوەی73 ەمین‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تەندروستی‮ ‬جیهانی‮ ‬پێشكەشكرد و شەش پێشنیاری‮ ‬خستە‮ ‬ڕوو‮: ‬ئەوەی‮ ‬لە توانامان دایە ئەنجامی‮ ‬بدەین بۆ كۆنتڕۆڵكردن و چارەسەركردنی‮ ‬كۆڤید ــ19 ‮ ‬بۆ پاڵپشتیكردنی‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تەندروستیی‮ ‬جیهانی‮ ‬لە وەڵامدانەوەی‮ ‬جیهانی‮ ‬بۆ ڤایرۆسەكە،‮ ‬بۆ دابینكردنی‮ ‬پاڵپشتییەكی‮ ‬بەهێزتر بۆ ئەفریقیا،‮ ‬بۆ بەهێزكردنی‮ ‬حكومكردنی‮ ‬جیهانی‮ ‬لە بواری‮ ‬تەندروستیی‮ ‬گشتی،‮ ‬و بۆ گەڕاندنەوەی‮ ‬گەشەسەندنی‮ ‬ئابووری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و بۆ بەهێزكردنی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬نێودەوڵەتی‮. ‬هەروەها زنجیرەیەك لە‮ ‬ڕێكارە سەرەكییەكانی‮ ‬ڕاگەیاند كە چین دەیگرێتەبەر بۆ پاڵپشتیكردنی‮ ‬ئەم جەنگە جیهانییە،‮ ‬لە نێوانیاندا پێدانی‮ ‬بڕی2 ‮ ‬ملیار دۆلاری‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬لە هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان بە درێژایی‮ ‬دوو ساڵ و بنیاتنانی‮ ‬كۆگایەكی‮ ‬جیهانی‮ ‬بۆ وەڵامدانەوەی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و سەنتەرێك لە چین بە هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و بەكارهێنانی‮ ‬ڤاكسینی‮ ‬كۆڤید ــ19 وەكو بەرهەمێكی‮ ‬گشتی‮ ‬جیهانی‮ ‬هەر لەگەڵ گەشەپێدان و بڵاوبوونەوەی‮ ‬لە چین و‮ ‬دەستپیشخەری‮ ‬لە جێبەجێكردنی‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬قەرزی‮ ‬وڵاتە زۆر هەژارەكان بەیەكەوە لەگەڵ ئەندامانی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬20‮.‬
چین هاوبەشی‮ ‬بە زانیاری‮ ‬و ئەزموونی‮ ‬خۆی‮ ‬كردووە لەگەڵ‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮. ‬چین هیچ كاتێكی‮ ‬بەفیڕۆ نەدا لە بڵاوكردنەوەی‮ ‬زانیارییەكانی‮ ‬وەكو زنجیرەی‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنای‮ ‬نوێ و نوێكارییەكان و لێكۆڵینەوە دیاریكراوەكانی‮ ‬تایبەت بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆڕۆنای‮ ‬نوێ بۆ‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تەندروستیی‮ ‬جیهانی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬تری‮ ‬پەیوەندیدار و‮ ‬ڕێكخراوە هەرێمییەكان،‮ ‬بەردەوام ئاگاداری‮ ‬كردوونەوە لە نوێكارییەكان‮. ‬لێژنەی‮ ‬تەندروستیی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬چارەسەری‮ ‬بۆ دەستنیشانكردن،‮ ‬چارەسەركردن،ڕێگەگرتن و كۆنتڕۆڵكردن داناوە و وەریگێڕاوە بۆ سێ زمان و لەگەڵ زیاتر لە‮ ‬180 وڵات و10 ‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬پێكردووە‮. ‬دەستەی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تەندروستیی‮ ‬جیهانی‮ ‬و چینی‮ ‬تایبەت بە كۆڤید ــ19 هەڵستا بە سەردانێكی‮ ‬مەیدانی‮ ‬بۆ بەیژینگ،‮ ‬چێنگدو،‮ ‬گوانگژۆ،‮ ‬شنژن،‮ ‬و ووهان و هەوڵەكان و سەركەوتنی‮ ‬چینی‮ ‬لە‮ ‬ڕێگەگرتن و كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬ڤایرۆسەكە بەرزنرخاند‮. ‬
چین‮ ‬یارمەتی‮ ‬مرۆیی‮ ‬بۆ كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دابینكردووە‮. ‬تەنانەت ئەو كاتەی‮ ‬كە چین لە ژێر گوشارێكی‮ ‬زۆری‮ ‬كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆڕۆنای‮ ‬نوێ بوو،‮ ‬بە خێرایی‮ ‬هەڵستا بە دابینكردنی‮ ‬هاوكاری‮ ‬بە پێی‮ ‬پێویست بۆ كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮. ‬دوو كۆمەڵەی‮ ‬لە هاوكاری‮ ‬پارەی‮ ‬نەخت بە بڕی‮ ‬50 ‮ ‬ملیۆن دۆلاری‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تەندروستیی‮ ‬جیهانی‮ ‬دابینكردووە،‮ ‬كە‮ ‬یارمەتی‮ ‬ڕێكخراوەكەی‮ ‬دا بۆ كڕینی‮ ‬كەلوپەلی‮ ‬پارێزەری‮ ‬تاكەكەسی‮ ‬و بنیاتنانی‮ ‬سەنتەری‮ ‬یەدەگی‮ ‬پێداویستی‮. ‬تاوەكو‮ ‬31ی‮ ‬ئایار،‮ ‬چین29 ‮ ‬تیمی‮ ‬پزیشكی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬بۆ27 ‮ ‬وڵات ناردووە،‮ ‬هاوكاری‮ ‬پێشكەشی‮ ‬150 ‮ ‬وڵات و4 ‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كردووە‮. ‬تیمە پزیشكییەكانی‮ ‬ئاڕاستە كرد بۆ پاڵپشتیكردنی‮ ‬جەنگی‮ ‬خۆجێی‮ ‬كە لە56 ‮ ‬وڵات جێگیركران و‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬و زانیاری‮ ‬تەندروستی‮ ‬پێشكەشی‮ ‬خەڵكی‮ ‬خۆجێی‮ ‬بكەن‮. ‬تاوەكو ئێستا،‮ ‬زیاتر لە400 ‮ ‬خولی‮ ‬ڕاهێنانی‮ ‬ئۆنڵاین و‮ ‬ڕاستەوخۆیان لەم بوارە‮ ‬ڕێكخستووە‮. ‬حكوومەتی‮ ‬خۆجێی،‮ ‬كۆمپانیاكان،‮ ‬ڕێكخراوە نا حكومییەكان و تاك لە چین كەلوپەلیان بە زیاتر لە150 ‮ ‬وڵات و هەرێم و‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەخشیووە‮. ‬
چین ئامادەكاری‮ ‬پێویستی‮ ‬بۆ هەناردە كردنی‮ ‬ڕێكوپێكی‮ ‬كەلوپەلی‮ ‬پارێزەر ئەنجامداوە‮. ‬لەگەڵ دڵنیابوون لە دابینكردنی‮ ‬پێداویستی‮ ‬خۆجێی،‮ ‬چین هەموو‮ ‬ڕێگایەكی‮ ‬تاقیكردۆتەوە بۆ دابینكردنی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬بۆ هەموو وڵاتان بۆ كڕینی‮ ‬كەلوپەلی‮ ‬پارێزەر‮. ‬ئەمەش ئاسانكاری‮ ‬كردووە لە نێوان‮ ‬ڕێگاكانی‮ ‬داواكردن و پێشكەشكردنی‮ ‬پێداویستی‮ ‬و خزمەتگوزاری‮ ‬لۆژیستی‮ ‬ڕێكخراو و گواستنەوە و پیداویستی‮ ‬كەلوپەل،‮ ‬خێراكردنی‮ ‬كاروباری‮ ‬گومرگ‮. ‬ڕێكاری‮ ‬كاریگەری‮ ‬گرتۆتەبەر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬چۆنیەتی‮(‬كوالێتی‮) ‬بەرهەمەكان و‮ ‬ڕێكخستی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬هەناردەكردن و دەركردنی‮ ‬یاسا و‮ ‬ڕێسای‮ ‬تایبەت بە گشت بازاڕە بیانییەكان و بەهێزكردنی‮ ‬سەرپەرشتیكردنی‮ ‬كوالێتی‮ ‬بازاڕ‮ ‬و هەناردەكردن،‮ ‬بە مەبەستی‮ ‬دابینكردنی‮ ‬كەلوپەل بە بەرزترین كوالێتی‮ ‬بۆ وڵاتان‮. ‬لە‮ ‬1ی‮ ‬ئازار بۆ‮ ‬31ی‮ ‬ئایار،‮ ‬چین كەلوپەلی‮ ‬پارێزەری‮ ‬بۆ200 ‮ ‬وڵات و هەرێم هەناردە كردووە،‮ ‬لەنێو كەلوپەلەكان70.6 ‮ ‬ملیار دەمامك،340 ‮ ‬ملیۆن جلوبەرگی‮ ‬پارێزەر،115 ‮ ‬ملیۆن جووت لە چاویلكەی‮ ‬پارێزەر،‮ ‬96.700 ئامێری‮ ‬هەناسەدانی‮ ‬دەستكرد،225 ‮ ‬ملیۆن كیتی‮ ‬تاقیگەیی‮ ‬تایبەت بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆڕۆنای‮ ‬نوێ،‮ ‬و‮ ‬40.29‮ ‬ملیۆن گەرمیپێو‮. ‬
چین ئاڵوگۆڕ‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئەنجامداوە لە بواری‮ ‬توێژینەوەی‮ ‬زانستی‮. ‬پەیوەندی‮ ‬و ئاڵوگۆڕەكانی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬جیهانی‮ ‬بەهێز كردووە و لەگەڵ چەندین وڵاتی‮ ‬تر ئاڵوگۆڕ‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬و توێژینەوەی‮ ‬ئەنجام داوە دەربارەی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬ڤایرۆسەكە،‮ ‬دەرمان،‮ ‬كوتان و تاقیكردنەوە و هاوبەشی‮ ‬پێكردنی‮ ‬توێژینەوەی‮ ‬زانستی‮ ‬و داتا و زانیارییەكان و لێكۆڵینەوە هاوبەشەكان دەربارەی‮ ‬ستراتیجی‮ ‬ڕێگەگرتن،‮ ‬كۆنتڕۆڵكردن و چارەرەسەركردن‮. ‬وەزارەتی‮ ‬زانست و تەكنەلۆژیا و لێژنەی‮ ‬تەندروستیی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬سەكۆیەكی‮ ‬تایبەتیان بە پەیوەندی‮ ‬توێژینەوەی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬كۆڤید ــ19 ڕاگەیاند بۆ بڵاوكردنەوەی‮ ‬توێژینەوە و دەرئەنجامەكان و تاوتوێكردنیان لەلایەن توێژەران لە تەواوی‮ ‬جیهان‮. ‬لە‮ ‬31ی‮ ‬ئایار،‮ ‬كۆی‮ ‬گشتی104 ‮ ‬گۆڤار و970 ‮ ‬توێژینەوە و‮ ‬ڕاپۆرت بڵاوكرایەوە‮. ‬ئەكادیمیای‮ ‬چینی‮ ‬زانستەكان داتابەسی‮ ‬2019 Novel Coronavirus Resource بڵاوكردەووە و سیستەمی‮ ‬the Novel Coronavirus National Science and Technology Resource Service و‮ ‬Covid-19 Pneumonia Scientific Literature Sharing Platform ی‮ ‬بنیات نا‮. ‬تاوەكو‮ ‬31 ی‮ ‬ئایار،‮ ‬ئەم سێ سەكۆیە‮ ‬48 ملیۆن دابەزاندن‮(‬download)? گەڕان و گەڕانەوەی‮ ‬بۆ زیاتر لە‮ ‬370000 بەكارهێنەر لە هەموو جیهان هەبووە‮. ‬چین كۆمەڵەیەكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە پسپۆڕان دروستكردووە و هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬تر ئەنجامداوە لە بواری‮ ‬توێژینەوەی‮ ‬دۆزینەوەی‮ ‬ڤاكسین و دەرمان و گەشەپێدان‮. ‬هانی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬ڕێكخراوەكانی‮ ‬زانستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬داوە بۆ بەرزكردنەوەی‮ ‬ئاستی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬لەنێو ئەندامەكانی‮ ‬لە بواری‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆڤید‮-‬19 لە چوارچیوەی‮ ‬پیشهەنگاوی‮ ‬پشتێنە و‮ ‬ڕێگا‮. ‬
لە سەرەتای‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬ڤایرۆسەكە لە هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێڕاق،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬چینی‮ ‬و كۆنسوڵگەری‮ ‬گشتیی‮ ‬چینی‮ ‬لە هەولێر هەڵوێستی‮ ‬بە پەلەی‮ ‬هەبووە‮. ‬لە سەرەتای‮ ‬مانگی‮ ‬ئازارەوە،‮ ‬زیاتر لە‮ ‬ 500000دەمامكمان بەخشیوە بە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬و سێ كۆمەڵە لە هاوكاری‮ ‬مرۆییمان‮ ‬ڕێكخستووە،‮ ‬لە نێویاندا كیتی‮ ‬تاقیگەیی‮ ‬تایبەت بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆڕۆنای‮ ‬نوێ،‮ ‬دەمامكی‮ ‬ N95جلوبەرگی‮ ‬پارێزەر،‮ ‬چاویلكەی‮ ‬پارێزەر و پێداویستی‮ ‬تری‮ ‬پزیشكی‮. ‬لە‮ ‬8ی‮ ‬ئازار،‮ ‬تیمی‮ ‬پزیشكی‮ ‬پسپۆری‮ ‬خاچی‮ ‬سووری‮ ‬چینی‮ ‬گەیشتنە عێراق و لە كۆتایی‮ ‬مانگی‮ ‬ئازار سەردانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان كرد و شانبەشان لەگەڵ پسپۆڕە خۆجێیەكان بۆ زیاتر لە‮ ‬ 50ڕۆژ هاوكار بوون لە جەنگان دژ بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆڕۆنای‮ ‬نوێ‮ ‬،‮ ‬ئەمەش دۆستایەتی‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬نێوان ئەم دوو گەلە نیشان دەدات‮. ‬
سێیەم
بڵاوبوونەوەی‮ ‬كۆڤید ــ‮ ‬19 بە هەموو جیهاندا بووەتە هۆی‮ ‬نیگەرانییەكی‮ ‬زۆر‮. ‬هەریەك لە جەنگان بۆ كپكردنی‮ ‬ڤایرۆسەكە و‮ ‬ڕوبەڕوبوونەوەی‮ ‬قەیرانی‮ ‬جیهانی،‮ ‬داوایەكە بۆ كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بە‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬بوەستن و هاوبەش بن لە هەماهەنگیدا‮. ‬هەروەها داوای‮ ‬فرەیی‮ ‬و پابەندبوون بە بنیاتنانی‮ ‬كۆمەڵگەیەكی‮ ‬جیهانی‮ ‬خاوەن داهاتوویەكی‮ ‬هاوبەشەوە دەكەن‮. ‬پشتگیریكردن و هەماهەنگیكردن بریتین لە دوو بەهێزترین چەك لەپێناو بەدەستهێنانی‮ ‬سەركەوتن لە جەنگی‮ ‬دژ بەم ڤایرۆسە‮. ‬ئەوەی‮ ‬كە ئەمڕۆ ئەنجامی‮ ‬دەدەین،‮ ‬دیاری‮ ‬دەكات كە چۆن دەبین لە داهاتوودا‮. ‬
دوژمنی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬بریتییە لەم ڤایرۆسە،‮ ‬نەوەكو هیچ وڵاتێك‮ ‬یاخود نەتەوەیەكی‮ ‬دیاریكراو‮. ‬پێویستە كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بە پەلە هەڵوێست بنوێنێت و‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬نیشان بدات و هەماهەنگی‮ ‬لە هەموو بەرەكانی‮ ‬جەنگ بەهێز بكات و دەستبەرداری‮ ‬ڕق و كینە و لووت بەرزی‮ ‬بێت و بەڕووی‮ ‬هەموو ئەوانە بوەستێت كە خۆیان دەكەن بە‮ ‬ قۆچی‮ ‬قوربانی‮ ‬و خۆیان هەڵدەخەڵەتێنن لەپێناو بەرژەوەندی‮ ‬تاكە كەسی،‮ ‬هەروەها بە‮ ‬ڕووی‮ ‬لەكەداركردن و بە سیاسەتكردنی‮ ‬ڤایرۆسەكە بوەستێت‮.‬
هەرگیز میلەتی‮ ‬چینی‮ ‬بەرانبەر نەهامەتییەكان نەشكاوە‮. ‬هەرچەندە بەرەنگارییەكان قورستر بووبێت،‮ ‬بە چاونەترسی‮ ‬و بوێریەكی‮ ‬زیاتر‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬بوونەتەوە‮. ‬زاڵبوون بەسەر سەختییەكان‮ ‬یارمەتیدەری‮ ‬چین بووە تا بەهێزتر بێت،‮ ‬لە‮ ‬ڕوبەڕوبوونەوەی‮ ‬ئەم ڤایرۆسە،‮ ‬گەلی‮ ‬چین بە‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬بە‮ ‬ڕووی‮ ‬ڤایرۆسەكە وەستان و هەوڵەكانیان‮ ‬یەك خست‮. ‬ئەوان سەركەوتوو بوون لە لەخۆگرتنی‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬ڤایرۆسەكە‮.‬
ئێستا،‮ ‬لەو كاتەی‮ ‬ڤایرۆسەكە بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە‮ ‬و بووەتە هۆكاری‮ ‬چەندین وێرانكاری‮ ‬لە جیهاندا،‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دەبێت‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬سەختی‮ ‬و بەرەنگاری‮ ‬مەزنتر ببێتەوە‮. ‬لەم جەنگەدا چین هەمیشە پاڵپشتی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬تر دەكات‮. ‬ئەم پەتایە كاریگەرییەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬دەبێت لەسەر گەشەسەندنی‮ ‬مرۆڤایەتی،‮ ‬بەڵام تامەزرۆیی‮ ‬خەڵك بۆ ژیانێكی‮ ‬خۆش بە نەگۆڕی‮ ‬دەمێنێتەوە‮. ‬ئاشتی،‮ ‬گەشەسەندن،‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬لە پێناو سوودمەندبوونی‮ ‬دوو لایەنە سەردەكەوێت‮. ‬دوای‮ ‬هەموو ناخۆشییەك خۆشی‮ ‬دێت‮. ‬تاوەكو گەلانی‮ ‬دونیا بەردەوام بن لە پارێزگاریكردن لە هیوا و خەونەكان و لە باوەشكردنی‮ ‬بیرۆكەی‮ ‬كۆمەڵگایەكی‮ ‬جیهانی‮ ‬خاوەن داهاتوویەكی‮ ‬هاوبەش و‮ ‬یەكگرتن لەپێناو بەدەستهێنانی‮ ‬ئامانجی‮ ‬هاوبەش،‮ ‬دەتوانین بەسەر هەموو ئەم سەختی‮ ‬و بەرەنگاریانە زاڵ ببین و جیهانێكی‮ ‬باشتر بۆ هەموو لایەك بنیات بنێین‮.‬
مێژووی‮ ‬دوور و درێژی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬نێوان گەلی‮ ‬چین و گەلی‮ ‬كورد بۆ‮ ‬2000‮ ‬ساڵ لەمەو پێش دەگەڕێتەوە،‮ ‬لەم چەند ساڵەی‮ ‬دواییدا،‮ ‬ئاڵوگۆڕ‮ ‬لەبواری‮ ‬جیاجیادا لە نێوان هەردوو گەلەكە بەردەوام بوو،‮ ‬تێگەیشتنی‮ ‬دوولایەنە بەردەوام لە قووڵ بوونەوەدا بووە‮. ‬لە‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬ئەم پەتایە،‮ ‬گەلی‮ ‬چین بە هێزەوە لەگەڵ خوشك و برا كوردەكانی‮ ‬دەوەستێت،‮ ‬سەختییەكان هاوبەشی‮ ‬پێدەكات و بەیەكەوە كاردەكەن‮. ‬بەو هەماهەنگییە بەهێزەی‮ ‬لە نێوانماندا هەیە،‮ ‬بە دڵنیایەوە سەركەوتنی‮ ‬كۆتای‮ ‬لە جەنگی‮ ‬دژ بەم ڤایرۆسە بەدەستدەهێنین لە چین،‮ ‬عێراق و هەرێمی‮ ‬كوردستان و تەواوی‮ ‬جیهان‮.‬

تێبینی‮: ‬ئەم وتارە لەلایەن كونسوڵخانەی‮ ‬چین لە هەولێر بۆ خەبات نێردراوە‮.‬