دوای كەرەنتینەكردن و چاودێری ئەحمەد رازی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق لە نەخۆشخانە، بەبەردەوام عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق لەگەڵیدا لەپەیوەندی بووە و لەتەندروستی پرسیوەتەوە.
دوای ئەوەی ئەحمەد رازی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە كە هەستی بە تەنگەنەفەسی و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای كرد، ناچار رووی كردە نەخۆشخانەوە و پێی راگەیەندرا كە تووشی ئەو پەتایە بووە، عەدنان درجال بەردەوام لەسەر هێل بووە لەگەڵی بۆ ئەوەی هەرچی پیویست بیت بۆی بكریت، لەبەرامبەر ئەمەشدا رازی ئەستێرەی پێشووی عێراق سوپاسی وەزیر و هەموو ئەوانەی كرد لەهەواڵیان پرسیوە.
لەلایەكی دیكەوەش ئەحمەد رازی هەوادارانی خۆی ئاگادار كردەوە كە ئەو تەندروستی باشە و لەهەمان كاتیش داوای لە هاوڵاتیان كرد كە پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەكان و دووركەونە لەبەریەك كەوتن و قەرەبالغی.










