شاخەوان برایم عەبدوڵڵا
لە سەروبەندی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمدا بە سەرۆكایەتیی‮ ‬مەسرور بارزانی،‮ ‬هێز و لایەنە سیاسییەكان زۆرترین شەڕی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬پۆست و ئیمتیازاتیان كرد،‮ ‬تا دواجار پارتی‮ ‬چاوپۆشی‮ ‬لە زۆر شت و مافی‮ ‬خۆی‮ ‬كرد،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و تەبایی‮ ‬نێوان لایەنە سیاسییەكان بە ئاڕاستەی‮ ‬ئاڵۆزی‮ ‬زیاتر نەچێت و حكوومەتیش رەنگدانەوەی‮ ‬تەواوی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان بێت و شانبدەنە بەر بەرپرسیارێتیییەكان بە شێوەیەیەك لە بەرژەوەندیی‮ ‬خەڵك بكەوێتەوە،‮ ‬مەرجی‮ ‬پارتیش ئەوەبوو ئەو حزبانەی‮ ‬دێنە ناو حكوومەتەوە،‮ ‬بەشەو ئۆپۆزسیۆن نەبن و بەڕۆژیش لەسەر كورسییەكانی‮ ‬حكوومەت دەوام بكەن،‮ ‬ئێستا خەریكە ئەو مۆدێلە زەقتر دەبێتەوە،‮ ‬بەوەی‮ ‬حزب هەیە لە حكوومەتدایە،‮ ‬وێڕای‮ ‬خۆشاردنەوەی‮ ‬لە بەرپرسیارێتییەكان،‮ ‬رۆڵی‮ ‬ئۆپۆزسیۆنیش دەبینێت‮.‬
حكوومەت بەتەنیا پارتی‮ ‬پێكی‮ ‬نەهێناوە و چەندین حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬دیكەش تێیدا بەشدارن و زیاتر لە قەبارەی‮ ‬بەركەوتەی‮ ‬هەڵبژاردنیش پۆستیان وەرگرتووە،‮ ‬حزب هەیە بەنیوەی‮ ‬پارتی‮ ‬كورسی‮ ‬نییە،‮ ‬كەچی‮ ‬هێندەی‮ ‬پارتی‮ ‬پۆستی‮ ‬بردووە،‮ ‬ئەمە چییە؟ ئەگەر رێزگرتنی‮ ‬پارتی‮ ‬نەبێت لەو لایەنانە و رەچاوكردنی‮ ‬دۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬و تەبایی‮ ‬كوردستان نەبێت‮! ‬پارتی‮ ‬لە بەشێكی‮ ‬مافەكانی‮ ‬خۆیشی‮ ‬خۆشبووە بۆ ئەوەی‮ ‬حكوومەت رەنگدانەوەی‮ ‬هەموو حزبەكان بێت،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬حزبەكانیش رەنگدانەوەی‮ ‬كۆمەڵگەن،‮ ‬ئەگینا خۆی‮ ‬دەیتوانی‮ ‬لەگەڵ پێكهاتەكان حكوومەت پێكبهێنێت،‮ ‬وەلێ رەچاوی‮ ‬تەبایی‮ ‬نێوان لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كرد و دەستبەرداری‮ ‬بەشێكی‮ ‬مافەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بوو‮. ‬
ئێستا ئەو حزبانە سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬زیاد لە قەبارەی‮ ‬خۆیان پۆستیان بردووە،‮ ‬خۆیان لە بەرپرسیارێتییەكان دەشارنەوە و كۆی‮ ‬بەرپرسیارێتییەكان بەتەنیا دەخەنە ئەستۆی‮ ‬پارتی،‮ ‬لەكاتێكدا پارتی‮ ‬دروستتر كابینەی‮ ‬نۆیەم نەیگووتووە قەیران و كێشە نییە،‮ ‬بەڵكوو دەڵێ ئێمە هەوڵدەدەین چاكسازی‮ ‬بكەین و قەیرانەكان چارەسەر بكەین،‮ ‬بەشێوەیەك خەڵكی‮ ‬كوردستان لێی‮ ‬سوودمەند بن،‮ ‬كەچی‮ ‬هەندێ حزب بە ئاشكرا خۆیان لە بەرپرسیارێتییەكان شاردووتەوە و تیریش ئاڕاستەی‮ ‬ئەو حكوومەتە دەكەن كە خۆیان پۆستیان تێیدا هەیە،‮ ‬بە رێكخستنی‮ ‬كەمپین دژی‮ ‬حكوومەت و هەڵاتن لە بەرپرسیارێتییەكان‮.‬
كابینەی‮ ‬نۆیەم ئەگەر بەتەنیا پارتی‮ ‬تێدا بمێنێتەوە،‮ ‬لە پرسی‮ ‬چاكسازی‮ ‬و هەڵگرتنی‮ ‬بەرپرسیارێتی‮ ‬پاشەكشە ناكات و بە جیدیش لە هەوڵی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشە جۆراوجۆرەكاندا دەبێت و ئەولەویەتی‮ ‬كاری‮ ‬حكوومەتیش بژێوی‮ ‬خەڵكە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا حكوومەتی‮ ‬هەرێم دەزانێت بە ئەنقەست بەربەرستی‮ ‬دەخرێتە پێش تا پاشەكشە لە پرسی‮ ‬چاكسازی‮ ‬بكات،‮ ‬بەڵام حكوومەت بەردەوامی‮ ‬بەو پرۆسە چاكسازییانەی‮ ‬دەدات كە سوودی‮ ‬گشتییان تێدایە‮. ‬بەگوێرەی‮ ‬زانیارییەكانیش ئەم هەفتەیە شاندی‮ ‬حكوومەت سەردانی‮ ‬بەغدا دەكات و پرسی‮ ‬نەوت و بودجە و دارایی‮ ‬بە گشتی‮ ‬گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت‮.‬