د.مەیادە نەجار
لە چەند رۆژی‮ ‬رابردوو بە روونی‮ ‬وەدیار كەوت كە ئەو ئیمپڕاتۆریەتەی‮ ‬لە درۆ و بە ساختەچیایەتی‮ ‬دروست كرابوو و مانگانە چەند ملیۆن دۆلارێكی‮ ‬لە قوتی‮ ‬ئەو خەڵكە لێ سەرف دەكرا بە‮ ‬یەك كلیكی‮ ‬گەنجێكی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬جینز‮ (‬كاوبۆ‮) ‬لەبەر بەسەر‮ ‬یەكدی‮ ‬داڕووخا و كۆمپانیای‮ ‬فەیسبوك كە ئەو گەنجە‮ (‬ماڕك زوكەربێرگ‮) ‬دامەزرێنەر و خاوەنیەتی‮ ‬و داهاتی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬لە زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێزیش زۆرترە گەورەترین درۆی‮ ‬ئاشكرا كرد كە كار لە سەر بۆچوون و فكری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكات‮.‬
لە دوای‮ ‬ئەو بڕیارەی‮ ‬فەیسبوك بە داخستنی‮ ‬زیاتر لە400 ‮ ‬پەیج و ئەكاوەنت و گروپ و ئاشكرا بوونی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە تەنها سپۆنسەری‮ ‬مانگانەی‮ ‬ئەوانە نزیكەی300 ‮ ‬هەزار دۆلار بووە،‮ ‬خەڵك دەپرسن ئایا بەڕێوەبردنی‮ ‬ئەو هەموو پەیجانە چ سوپایەكی‮ ‬لە پشت بووە و چ پارەیەكی‮ ‬خەیاڵی‮ ‬لێ سەرف كراوە‮! ‬خەڵك پرسیاری‮ ‬ئەوەش دەكا كە ئەو پارەیە لە كوێ هاتووە؟ هەندێكیان دەڵێن سەرچاوەكەی‮ ‬فرۆشتنی‮ ‬كەركووكە و لەو داهاتەیە كە كۆمپانیاكانی‮ ‬هاوسەرۆكێكی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لە رێگای‮ ‬فرۆشتنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كەركووك و وەرگرتنی‮ ‬تەندەری‮ ‬ژمارەیەك پڕۆژەكانی‮ ‬كەركووك كە گۆڕینی‮ ‬فڕۆكەخانەی‮ ‬سەربازی‮ ‬ئەو شارە بۆ فڕۆكەخانەیەكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬یەكێكە لەو پڕۆژانە،‮ ‬هەروەها ئەو36 ‮ ‬ملیار دۆلار و‮ ‬80 ‮ ‬تۆن زێڕەی‮ ‬لە ئێرانەوە لە سێ ساڵی‮ ‬رابردوو بۆ سلێمانی‮ ‬هاتووە،‮ ‬بەشێكیش سەرنجیان بۆ دەروازە سنووریەكانی‮ ‬نێوان ئێران و هەرێمی‮ ‬كوردستان دەچێ كە دەكەونە سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬كە داهاتێكی‮ ‬زۆریان هەیە بەڵام پارەكە ناچێتەوە خەزێنەی‮ ‬حكوومەت بەڵكو لە رێگای‮ ‬مەكتەبی‮ ‬دارایی‮ ‬گشتیی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كوردستان بەشی‮ ‬زۆری‮ ‬دەچێتە سەر حیسابی‮ ‬شەخسی‮ ‬جەنابی‮ ‬ئیمپڕاتۆری‮ ‬درۆ‮.‬
لە بەرامبەر ئەو هێزە درۆینە لە كوردستاندا هێزێك هەیە كە گوزارشت لە خواست و ئامانجە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانیەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكا و رەگ و ریشەی‮ ‬ئەو هێزە لە هەناوی‮ ‬كۆمەڵگەدا رووچوون و سەت ساڵە لە بەرامبەر هێز و ستەمی‮ ‬داگیركەران و داردەستە ناوخۆیەكان بە بەهێزیەوە ماوە و لە سەر پێ وەستاوە،‮ ‬ئەو هێزەی‮ ‬كە لە ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان متمانەی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬93٪ خەلكی‮ ‬لەگەڵدا بوو و دواتر بە هێزەوە و بە سەربەرزیەوە توانی‮ ‬بەرامبەر گەلە كۆمەی‮ ‬داگیركەران و خیانەتی‮ ‬خاكفرۆشان بوەستێت و قەوارەی‮ ‬دەستووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بپارێزێ و پیلانەكان هەڵوەشێنێتەوە‮.‬
هەر كاتێك كوردستان بەرەو بەهێزبوونەوە هەنگاو دەنێ،داگیركەران لە لاوازترین خاڵمان دەست دەخەنەوە ناو كاروبار و ژیان و بڕیاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و كارتی‮ ‬ناكۆكیە ناوخۆیەكان لە رێگای‮ ‬هێزی‮ ‬ئیمپڕاتۆریەتی‮ ‬درۆ زەق دەكەنەوە و لە دژی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬و باشبوونی‮ ‬دۆخی‮ ‬ژیانی‮ ‬و ژیاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بەكاریان دەهێنەوە،ئێستا لەگەڵ نزیك بوونەوەی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬یاسای‮ ‬چاكسازی‮ ‬كە دۆخی‮ ‬ئابوری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و ژیانی‮ ‬موچە خۆرانی‮ ‬و بازاڕەكەی‮ ‬بەرەو جێگیری‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬دەبا كە ئەوەش هۆكارە بۆ بەهێزبوونەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و سەركەوتنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬بەسەر پیلان و خواستی‮ ‬دەرەكی‮.‬
بەگژ حكوومەت داچوونەوە و تیرتركردنی‮ ‬ئیڕهابی‮ ‬فكری‮ ‬و بەڕێوەبردنی‮ ‬هەڵمەتی‮ ‬میدیایی‮ ‬كە لە ساڵانی‮ ‬رابردوو كار و ئەركی‮ ‬ئیمپڕاتۆریەتی‮ ‬درۆ بوو و دەسكەوتی‮ ‬شەخسی‮ ‬باشی‮ ‬هەبوو بۆ جەنابی‮ ‬ئیمپڕاتۆری‮ ‬درۆ لە سەركەوتنی‮ ‬كودەتاكەی‮ ‬لە ناو حیزبەكەیدا و دەست گرتن بەسەر سەروەت و سامانێكی‮ ‬زۆردا و دامەزراندنی‮ ‬تۆڕێكی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬وەبەرهێنان لە رێگای‮ ‬برا و خزمەكانیەوە،‮ ‬ئێستا هەموو ئەوانە لە ژێر مەترسی‮ ‬لەناوچوونن چونكە بە ئاشكرا بوونی‮ ‬حەقیقەتی‮ ‬ئیپڕاتۆر لەوەی‮ ‬ئەو ئیپڕاتۆریەتە بەهێزەی‮ ‬بانگەشەی‮ ‬بۆ دەكرد لە درۆ و ساختە زیاتر نەبووە،‮ ‬بۆیە دواین هەوڵی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬ئیپڕاتۆریەتەكەی‮ ‬بە بەكارهێنانی‮ ‬هەموو كەرستە و ئامرازەكانی‮ ‬بەردەستی‮ ‬دەبێت لە رێگای‮ ‬درێژكردنەوەی‮ ‬ئەو شەڕە دەروونیەی‮ ‬چەند ساڵێكە لە بەرامبەر خەڵكی‮ ‬كوردستان دەستی‮ ‬پێكردوە و باجەكەشی‮ ‬تەنها لێكترازانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و زیاتر بە حیزبی‮ ‬كردنی‮ ‬كۆنەڵگا و داگیركردنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬خەڵك بووە‮.‬