ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تۆماركردنی یەك هەزار و 95 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند.

بە پێی بەیاننامەی وەزارەتەكە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، پشكنینی كۆرۆنا بۆ نۆ هەزار و 757 كراوە و هی یەك هەزار و 95 كەس پۆزەتیڤ گەڕاوەتەوە.

هەروەها لە دوێنێوە 39 كه‌سی تووشبووی كۆرۆناش بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەست داوە، 300 كه‌سی تووشبووی پەتاكەش چاك بوونەتەوە.

تا ئێستا لە عێراقدا 17 هه‌زار و 770 تووشبووی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون.