له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته زیاتر له 116 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (هه‌ینى 12/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و 89 هه‌زار و 701 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانیی دوێنێ پێنجشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، دوو ملیۆن و 66 هه‌زار و 508 بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 116 هه‌زار و 34 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 816 هه‌زار و 86 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.










