وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرەمی کوردستان گیانلەدەستدانی چوار کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند.

دەقی راگەیاندراوەکە:

چوار تووشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا..

چوار تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 گیانیان لەدەستدا، سێ پیاو تەمەن ٧٥ و ٥٨ و ٥٢ ساڵ و ئافرەتێك تەمەن ٧٠ ساڵ.
سێ لە خوالێخۆشبووان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
یەک خوالێخۆشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە.
دوای خەواندنیان لە نەخۆشخانە و مانەوەیان گیانیان سپارد.

وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠