وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند” ئەمڕۆ لە ناوچەی گەرمیان شەش حاڵەتی نوێی تووشبوونی کۆرۆنا تۆمار کرا”.
دەقی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی..
ئەنجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، سێ ئافرەت تەمەن 38 و 28 و 20 ساڵ و دوو پیاو تەمەن 64 و 23 ساڵ، منداڵێك تەمەن 9 ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون.
چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری.
دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.
وەزارەتی تەندروستی
2ی حوزەیرانی 2020










