وەزارەتی تەندروستی راگه‌یاند: تووشبوویه‌كی به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر گیانی له‌ ده‌ستدا.

تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە لە پارێزگای ھەولێر، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی لە ٥/٢٥ لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای هەشت ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و بەشی چادێری چڕ گیانی لەدەستدا.

وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠