سه‌رۆك بارزانی له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم نایف پاشا به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئیبراهیم نایف پشا، سه‌رۆك هۆزی كۆچه‌ر- میران ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خانەوادەی بەڕێزی ئیبراهیم نایف پاشا

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی ئیبراهیم نایف پاشا، سەرۆک هۆزی کۆچەر – میران ـمان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی له‌ تەواوی خانەوادە و خزم و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
‌لە‌ خوای گه‌وره‌ داواکارم گیانی کاک ئیبراهیم بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
١٨ـی٥ـی٢٠٢٠