به‌رپرسێكى پارتى له مه‌خموور رایگه‌یاند ئۆباڵى سووتانی ده‌غڵودانى جووتیارانى كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى حكوومه‌تى ناوه‌ند، چونكه ئه‌وان له‌ناوچه‌كه ده‌سه‌ڵاتدارن و رێگه‌ناده‌ن هه‌رێمی کوردستان ده‌ستێوه‌ردان بكات.
كرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسى لقى 23ى مه‌خمورى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ماڵپه‌ڕی (باس‌نیوز)ى راگه‌یاندوه : دواى رووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر جووتیارانى كورد بوونه‌ته ئامانجى دوژمنانى کورد، ساڵانه دواى پێگه‌یشتنى به‌روبوومه‌كانیان به‌رله دروێنه‌كردنى, ده‌غڵودانیان ده‌سووتێندرێت و هه‌ڕه‌شه‌ى داگیركردنى زه‌وییه‌كانیان لێده‌كرێت، به‌رپرسیارى یه‌كه‌میش له‌و رووداوانه حكوومه‌تى عێراقه، چونكه رێگه نادات پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه”.
راشیگه‌یاند: “ئه‌و هێزانه‌ى كه ناوچه‌كه ده‌پارێزن له سوپا و حه‌شدى شه‌عبى هیچ دڵسۆزییه‌كیان نییه بۆ خاكه‌كه‌ى بۆیه ئاماده‌ین خۆیان بكه‌نه قوربانى پاراستنى، به‌ڵام پێشمه‌رگه به بیروباوه‌ڕه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ى ده‌پاراست و گیانى خۆى ده‌كرده قوربانى له پێناو پاراستینان، چونكه خاكى باب و باپیرانى بوو”.
ئاماژه‌ى به ئه‌وه‌ش كرد” له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا زیانمه‌ندى یه‌كه‌م كورده، چونكه 90%ى جووتیارنى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم كوردن، داعش و عه‌ره‌بى هاورده‌ش دووڕووى دراوێكن، كه ئێستا له‌و ناوچانه ده‌ستیان كردووه به سووتاندنى ده‌غڵودانى جووتیارانى كورد، به‌ڵام ئۆباڵى ئه‌و تاوانانه له ئه‌ستۆى حكوومه‌تى عێراقدایه، چونكه نه‌خۆى ناوچه‌كه‌ى پێ ده‌پارێزرێ نه رێگه‌ش ده‌دا حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ده‌ستێوه‌ردان بكات”.









