بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ لەسەر ڕێگای هەولێر مەخموور، ئاگر لەكۆكایەگی بەنزین و سووتەمەنی كەوتەوە و بەهۆیەوە كرێكارێكی كۆگاكە كە تەمەنی ٢٣ ساڵە گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی گواستنەوەی سووتەمەنی لە تانكەر بۆ كۆگاكە ئاگرەكە دروست بووە.

یادگار ئەنوەر بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تائێستا ئەوەی لە ئێمە ڕوونە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگری كۆگاكەی هەولێر لەكاتی گواستنەوەی سووتەمەنی بووە بۆ كۆگا، بەهۆی دروستبوونی شەڕاڕەوە ئاگرەكە كەوتووەتەوە.

دەشڵێت”بۆ هەموو شوێنەكان بەشی كۆنتڕۆڵمان هەیە سەردانیان دەكات بۆ ئەوەی مەرجی سەڵامەتی لەشوێنەكان هەبێت، مەرجی سەلامەتیشیان هەیە”.