لەسەر رێگەی ھەولێر – مەخموور ئاگر لە کۆگایەکی سووتەمه‌نی کەوتەوە، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له ده‌ستدا.
سەرکەوت کارەش، وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرگریی شارستانیی ھەولێر رایگەیاند: “کەمێک لەمەوبەر لەسەر رێگەی ھەولێر – مەخموور ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی سووتەمەنی كه‌وته‌وه، تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەن، تا ئێستاش ئاگره‌كه کۆنترۆڵ نەکراوە”.
وتیشی: “کەسێک کە خەڵکی بەردەڕەشە، به‌هۆی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه گیانی لەدەستداوە، سێ تانکەر و ژمارەیەک خەزانیش سووتاون”.










