له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته زیاتر له هه‌زار و 800 كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، شه‌ممه 9/5/2020، له ڕووسیا 10 هه‌زار و 817 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 198 هه‌زار و 676 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ هه‌ینى 10 هه‌زار و 699 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 104 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته هه‌زار و 827 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 31 هه‌زار و 916 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.










