خەبات: نەبەز روستایی:- ئافره‌تانی یانه‌ی به‌رشلۆنه بوونه پاڵه‌وانی جامی خولی ئیسپانیا، دوای ئه‌وه‌ی به‌ر له‌كۆتایی یارییه‌كان كۆتایی به‌خوله‌كه هات به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا، له هه‌ینی رابردوو یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی ئافره‌تانی په‌سه‌ند كرد و گوتی ناتوانرێت یاری كۆتایی به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ئه‌نجام بدرێت و گرێنتی سه‌لامه‌تی یاریزانان بگرینه ئه‌ستۆ.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین نازناوه بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌دوای ساڵی 2015 و پێنجه‌مین نازناویه‌تی له‌مێژوو، له بڵاوكراوه‌كه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه دا هاتووه، تیپه‌كه‌مان توانی نازناوه‌كه بباته‌وه له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی جیاواز دا، به‌ڵام باشیش ده‌زانین كه جه‌نگه‌كه زیاتر بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كرۆنا زیاتر گرنگه له ئێستادا.










