له شه‌قامی 60 مه‌تریی شاری هه‌ولێر و له نزیك مزگه‌وتی حاجی موراد برایه‌ك بە گولـلە برایه‌كی خۆی بریندار ده‌كات و پاشانیش كۆتایی به ژیانی خۆی دەهێنێت.
یەکێک لە براکان لە ئەرکدا بووە، لە گرژییەکەی نێوانیشیاندا یەکێکیان هەڵیکوتاوەتە سەر ئەوی دیکە و بە سەختی برینداری کردووە، دواتریش لە شوێنی رووداوەکە دووردەکەوێتەوە و گولـلەیەک لە خۆی دەدات و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.
بە گوتەی شایەتحاڵەکان، ئەو برایەی تەقەی کردووە و براکەی دیکەی بریندارکردووە، وایزانیوە براکەی گیانی لەدەستداوە، بەوهۆیشەوە گولـلەیەکی بەخۆیەوە ناوە و خۆی کوشتووە.
شایه‌نی باسه تا ئێستا هۆكاری كێشه‌ی ئه‌و دوو برایه كه هاوكات هه‌ردووكیان كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێرن ڕوون نه‌بووه‌ته‌و و ه ێوه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ڕووداوه‌كه.










