لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر لە رێگای تیمی قیرتاوکردنی شارەوانیی یەک و کارگەی قیری شارەوانیی، ھەڵسان بە قیرتاوکردنی گۆرەپانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند.

دوای سەردانی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر، بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند و بەمەبەستی ھاوکاری کردنی نەخۆشخانەی ناوبراو کەڕۆژانە لەخزمەتی ھاووڵاتیان دایە سەرۆکایەتی شارەوانی و تیمەکانی شارەوانی ڕاسپارد گۆرەپانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند قیرتاو بکەن، ئەمرۆش کارەکان دوای فەرش کردنی چینی تێکەڵە و بەکارھێنانی زیاتر لە (٣٠٠) تەن قیر، بەرووبەری (١٣٠٠) مەتر دووجا گۆڕەپانی نەخۆشخانەی ناوبراو قیرکرا.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر