شانهى راگهیاندنى تهناهى عێراق راى گهیاند، بهیانیى ئهمڕۆ سێ مووشهك ئاراستهى فڕۆكهخانهى بهغدا كراون، بهڵام هیچ زیانێكیان لێ نەکەوتووەتەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان سەکۆى هەڵدانى موشەکەکان و ئامێرێکى تایبەتیان لە ناوچەى بەکریە لە خۆرئاواى بەغدا دۆزیوەتەوە.
ئەمە یەکەمجار نییە موشەک ئاڕاستەى فڕۆکەخانەى بەغدا و دامەزراوە جیاجیاکانى ئەو شارە بکرێت، پێشتر دەیان ڕووداوى لەو شێوەیە ڕوویداوە کە هەندێکجار زیانیان لێکەوتووەتەوە.










