ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تۆماركردنی سێ تووشبووی نوێ بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر راگەیەندرا.

وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بە دوای گومانلێکراواندا، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشان کران.

تووشبووەكان پیاوێکی تەمەن 37 ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن 27 ساڵن، لەگەڵ منداڵێکی تەمەن 9 ساڵ، هەموویان دانیشتووی شارۆچکەی سێبیرانی سەر بە قەزای خەباتن لە پارێزگای هەولێر، بەرکەوتووانی تووشبووەکەی ئەمڕۆن.