ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠، شاندێکی هەرێمی کوردستان لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.
کەناڵی (کوردستان ٢٤) بڵاوی کردەوە کە شاندەکە پاش بانگهێشتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی ئەنجام دەدات و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتیی دەکات.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە شاندەکە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق، لایەنە سیاسییە شیعییەکان و باڵیۆزی وڵاتان و نێردە دیپلۆماتییەکان کۆدەبێتەوە.










