ئارام شێركۆ – كەركووك
بەرەبەیانی ئەمرۆ لە لایه‌ن چەند چەكداریكی خۆكوژییەوە هێرش كرایە سەر بارەگای هەوالگری كەركووك تاكو ئێستا دوو خۆ كوژ خۆی تەقاندۆتەوە ژمارەیەك كارمەندی هەوڵگری بریندار بوون تاكو ئێستایش هێزە ئەمنیەكان گەمارۆی بەرەگەكای هەوالگریان داوە چونكە گومان دەكرێت یەكێك خۆكوژەكان لە ژوورەوە بێت .
سەبارەت بەمەیش سەرچاوەیەك لە هێزە ئەمنیەكانی كەركووك كە نەی ویست ناوی ئاشكرا بكرێت لە لیدوانێكی تایبەتی بە ماڵپەری رۆژنامەی خەباتی راگەیاند ” كە لەلایه‌ن چەند چەكداری تیرۆرستی خۆكوژەوە هێرشی كراوه‌ته‌ سەر بارەگای هەوالگری دوو لە تیرۆرسەتەكان خۆیان تەقاندۆتەوە بەهۆیەوە چەند كارمەندێكی هەوالگری بریندار بوون یەكێك لە تیرۆرستەكانیش دیار نەماوە گومان دەكرێت چوو بیتە نێو بارەگای هەوالگری “.
سەرچاوەكە گوتیشی چەند رۆژێك پێش ئێستا هێزە ئەمنیەكانی ناو شاری كەركووك ئاگادار كرابوونەوە لەوەی كە تیرۆرستانی داعش دەیانەوێت هێرش بكەنە سەر دەزگا ئەمنیەكان و هەر بەو هۆیەشەوە هێزە ئەمنیەكان خرابوونە حاڵەتی ئامادە باشی
سەرچاوەكە گووتیشی لە لایه‌ن هێزە ئەمنیەكانه‌وه‌ گەمارۆی بارەكای هەوالگری دراوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیر كردنی ئەو تیرۆرستەی چووتە ژوورەوە
بارەگای هەوالگری كەركووك دەكەویتە گەرەكی قادسیه‌ی و بینای پۆلیسی هاتووچۆی پێشتر .