بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “پاش ئەوەی چەند شەوێک لەمەوبەر کچێک لەماڵەکەی خۆیدا لەگەڕەکی چوارچرا بە فیشەک کوژرا، بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئاسۆ شێخ تەھا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکردو پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمداو کەمتر لە 24 کاتژمێر تۆمەتباران و ئەنجامدەرانی ڕوداوەکە دەستگیربکرێن”.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران (ن، أ، ح) لەدایکبوی 1993 و (م، أ، م) لەدایکبوی 1997 و (ک، أ، م) لەدایکبوی 1994 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشکردوە، دەستیشگیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە بەتۆمەتباران بوە و تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە.