خەبات: نەبەز روستایی:- دوای ئه‌وه‌ی تۆدیبۆی به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشلۆنه كه ئێستا به‌خواستن بۆ یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانی یاری ده‌كات ئاستێكی به‌رزی له‌م وه‌رزه نیشانداوه.
یانه‌ی شالكه داوای كردووه كه بۆندی خواستن نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام یانه‌ی به‌رشلۆنه ده‌لێت ده‌بێت كڕینی یه‌كجاره‌كی بێت كه به‌هاكه‌ی 25 ملیۆن یۆرۆیه، هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی بایه‌رلیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی و ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی و مۆناكۆی فه‌ره‌نسی ئیڤرتۆن و ساوسهامپتۆن و واتفۆردی ئینگلیزی گرنگی به‌و یاریزانه ده‌ده‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌هه‌مووانی راگه‌یاندووه كه به‌هاكه‌ی 25 ملیۆن یۆریه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت بیكڕن.









