وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی پێنج کەسی دیکەی بە کۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند کە تەمەنیان لەنێوان 11 ساڵ تاوەکو 36 ساڵانە.

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێك تەمەن ٣٦ ساڵ و سێ مناڵ تەمەنیان ١١،١٥،١٦ ساڵە و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی تەلار سیتیە و پیاوێکی تەمەن ٣٣ ساڵ دانیشتووی شوقەکانی زانیاریە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێ یە.

وەزارەتی تەندروستی
٢٧ نیسان ٢٠٢٠