وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دوو تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگای دهۆك تۆماركران.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانكران، پیاوێكی تەمەن 77 ساڵ و نەوەكەی كە كوڕێكی منداڵ تەمەن 8 ساڵانە، دانیشتووی شاری دهۆكن.
دوێنێش وەزارەتی تەندروستی دوو تووشبوی دیكەی بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند یەكێكیان لەپارێزگای دهۆك، ئەوەی دیكەش لەپارێزگای سلێمانی.