خەبات: پەریهان عومەر:- ناوەندی بەرهەمهێنانی کاری تەلەفزیۆنی و سینەمای کوردی (GAV KURD ART) لەئێستادا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێکی سینەماییە بەناوی (گوڵەکان ناگەشێنەوە)، کاری سیناریۆ و دەرهێنان (لوقمان غەریب)  ئەم فیلمە لە قۆناغی کارکردن و بەرھەمھێناندایە، بەھۆی دروست بوونی دۆخی کۆرۆناوە تەواو نەبووە، بڕیارە دوای کۆتایی ھاتنی ڕێکارەنی خۆپارێزی، دەست بەکارەکانی بکرێتەوە و کۆتایی پێ بێت.