ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزە ئاسایشییەكان و خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی ئەلخەللانی لە ناوەندی بەغدا دەستی پێكردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی چەند هەفتەیەك بوو بە هۆی پەتای كۆرۆناوە خۆپیشاندانەكان دامركابوونەوە.

بە پێی میدیاكانی عێراق، ئەم ئێوارەیە هێزە ئاسایشییەكان لە نزیك گۆڕەپانی ئەلخەللانی و تونێڵی تەحریری ناوەڕاستی بەغدا ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە و بۆمبی فرمێسكڕێژیان بەكار هێناوە.

خۆپیشاندەرانیش بەرد و شووشەی مۆلۆتۆڤیان لە دژی هێزە ئاسایشییەكان بەكار هێناوە،

تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانی مرۆیی پێكدادانەكە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام لە میانی خۆپیشاندانەكانی دوای ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە بە سەدان خۆپیشاندەر لەسەر دەستی هێزە ئاسایشیەكانی عێراق كوژراون و بە هەزارانیشیان بریندار بوون.