خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێربه‌ری به‌لژیكی داوای لێبوردنی له یانه‌كه‌ی ئینته‌ر میلان كرد دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرای كردبوو كه ئه‌و یانه‌یه له كۆی 25 یاریزان، 23 یاریزان نیشانه‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێ به‌ده‌ركه‌وتووه.
لۆكاكۆ له دیمانه‌یه‌كی سۆشیال میدیادا رایگه‌یاندبوو كه زۆربه‌ی یاریزانانی یانه‌ی ئینته‌ر میلان نیشانه‌كانی ئه‌و په‌تایه‌یان لێ به‌ده‌ركه‌وتووه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه كه 23 یاریزانی ئینته‌ر تووشی كۆرۆنا بووه، هه‌ر له دیمانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردبوو كه ره‌نگه به‌رپرسانی یانه‌كه بیانه‌وێت ئه‌مه له خه‌ڵك بشارنه‌وه.
لۆكاكۆ له‌و دیمانه‌یه‌دا ئه‌وه‌شی رایگه‌یاندبوو كه كاتێك له 29ی یه‌نایه‌ر رووبه‌رووی یانه‌ی كالیاری بوونه‌وه و دوای ته‌نها 25 خوله‌ك له‌ده‌ستپیكی یارییه‌كه، یه‌ك له به‌رگریكاره‌كانمان نه‌یتوانی یارییه‌كه ته‌واو بكات، له‌و یارییه‌دا هه‌موومان پله‌ی گه‌رمیمان به‌رزببۆوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له ژیانمدا به‌وشێوه‌یه من پله‌ی گه‌رمام به‌رز نه‌ببۆوه.
دوای ئه‌و لێدوانه‌ش ته‌واوی یاریزانانی ئینته‌ر میلان تووشی شۆك بوون و له‌هه‌مان كاتیش نیگه‌رانییه‌كی له‌ناو یانه‌كه درووست كرد، بۆیه هه‌ر زوو لۆكاكۆ له په‌یجی تایبه‌تی خۆی داوای لێبووردنی له یانه‌ی ئینته‌ر میلان و ته‌واوی ئایرزانه‌كان كرد.









