ئەمشەوی پێنجشەممە تووشبوویەكی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی تۆمار كرا.وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بە دوای گومانلێکراواندا، تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشان کرا.

تووشبووەكە پیاوێکی تەمەن 39 ساڵە، دانیشتووی شاری سلێمانییە و لە کەرەنتین دایە، پێشتر گەشتی وڵاتی بەریتانیای کردووە.