كەمێك پێش ئێستا (سەعات 12:10ی نیوەڕۆ) دوو فڕۆكەی جەنگی توركیا ناوچەی زینی وەرتێ-یان بۆردومان كرد.
بۆردومان كردنى زینی وهرتێ بۆ جاری دووهمه دوای شەوی ڕابردوو بەرزاییەکانی ئەم ناوچەیە کەوتە بەر هێڕشی بۆردومان، بەلام ئەوەی كهمێك ئیستا نزیکتر لە ئاوایی بۆردومان كرا
بەڕێوەبەری ناحییەی وەرتێ رایگهیاند : بۆردومانەکە زیانی بۆ خەڵکی سڤیل نەبووە، تەنها ترس و دڵەڕاوکێ بۆ ئەوانە دروست بووە، کە چونەتە شاخ بۆ هێنانی گیا بەهارییەکان و مەترسی بۆ ئەوان دروست کردووە.









