ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ى نیسان رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت دیمانه‌یه‌كى كورتى مسته‌فا كازمى بڵاوكردووه‌ته‌وه و كه تێیدا باسى له ئه‌ركه‌كانى حكوومه‌ته‌كه‌ى كردووه.
سه‌باره‌ت به ته‌واوبوونى پێكهاته‌ى كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى ده‌ڵێ، “ناوى ئه‌ندامانى كابینه‌ى حكوومه‌ت ئێسته ئاماده‌یه، من خه‌ریكم دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات له په‌رله‌مان ده‌نگى پێ بدرێت”.
كازمى باس له‌وه ده‌كات ئه‌ندامانى كابینه‌كه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى “توانا و ده‌ستپاكى” هه‌ڵبژاردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ، “ئه‌م دوو وشه‌یه زۆر به‌كارده‌هێنرێن، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه گفتوگۆ ده‌كه‌م”.
له به‌شێكى تر‌ى دیمانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و گۆچانى ئه‌فسوناوى لا نییه تا هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات بۆیه ده‌ڵێ، “من سه‌رۆك وه‌زیرانى ته‌نگژه‌م و گۆچانى ئه‌فسوناوییم لا نییه، بۆیه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كێشه‌كان پێویستمان به كۆششى هه‌موو لایه‌ك هه‌یه”.









