رۆژی پێنجشەممە شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق میکانزمی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تاوتوێ دەکات، وەزیری نەوتی عێراقیش دەڵێت، کەمکردنەوەی بەرهەمێنانی نەوت هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، جەنگی نرخەکان لەنێوان سعودیە و رووسیا هۆکارە بۆ دابەزینی نرخی نەوت، لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی “رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 16-4-2020 شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات، بەمەبەستی تاوتوێکردنی  میکانزمی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت”.
بە گوتەی سامر غەزبان، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
رۆژی یەکشەممە 12-4-2020 دوو بەرپرسی رێکخراوی ئۆپێک رایگەیاند، ئۆپێک و رووسیا و وڵاتانی دیکەی بەرهەمهێنەری نەوت لەسەر کەمکردنەوەی 9.7 ملیۆن بەرمیل رۆژانە رێککەوتن.
رووداو