ئارام شێركۆ – كەركووك
چەند رۆژێكە لە باشووری كەركووك چەكدارانی داعش لە ڕێگەی چەند هێرشێكی جۆراو جۆرە وە دەستیان كردوە بەهێرش بۆ سەر هێزە عێراقیەكان , و چەند جارێك كاروانی پۆلیسی فیدرالی و حەشدی شەعبیان كردۆتە ئامانج ژمارەیە چەكداری هێزە عێراقیەكان كوژران و بریندار بوون
سەبارەت بەمەش سەرچاوەیەكی تایبەتی لە هێزە ئەمنیەكانی شاری كەركووك بەماڵپهڕی ڕۆژنامەی خەباتی ڕاگەیاند: تیرۆرستانی داعش بە تەواوی خۆیان دروست كردۆتەوە بەهێز بوون لە ناوچەكە و بەتایبەتی لە باشووری كەركووك گوندەكانی سنووری شارەدێی داقوق هەر ئەمەیش بۆتە هۆكاری ئەوەی بەردەوام هێرشی جۆراو جۆر بكەنە سەر هێزە عێراقیەكان و چەكدارنی حەشدی شەعبی “.
سەرچاوەكە گووتیشی لە هێرشە كە دوێنی سنووری قەزای داقون گووندی تەل بەسەر، كاروانێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدرالی كەوتنە بۆسەیەكی چەكدارانی داعش و كراون بە ئامانج كە 40 پۆلیس بوو لە ئەنجام 10 كەسیان كوژران و بریندار بوون و زۆربەی بریندارەكان سەرەتا براون بۆ نەخۆشخانەی داقوق و دواتریش ڕەوانەی نەخۆشخانەی كەركووك كراوە .
سەرچاوەكە گووتیشی لە نێوان كوژراو بریندارەكان ئەفسەری پلە باڵای تێدایە .









