نیویۆرک لە 11ی سێپتەبەرێکی دیکەدا دەژی، بەڵام ئەمجارە قوربانیانی کۆرۆنا زیاتر لە دوو ئەوەندەی تێکڕای ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەرە لە نیویۆرک، ئەو راستیە حاکمی ویلایەتی نیویۆرکیشی تووشی شۆک کردووە.
ئاندرۆ کۆمیۆ، حاکمی ویلایەتی نیویۆرک دەڵێ “لە ئەنجامی رووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر لە نیویۆرک دوو هەزار و 753 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەم قەیرانەدا حەوت هەزار و 844 کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەو راستیەی کە ژمارەی ئەوانەی لەم قەیرانە گیانیان لەدەستداوە لە 11ی سێپتەمبەر زیاترە شتێکە کە لە توانامدا نیە لێیتێبگەم. ئەگەر راستیتان پێ بڵێم”.
ژمارەی قوربانیان ئەوەندە زۆرن ژمارەیەکیان لە دوورگەیەک بەکۆمەڵ بەخاکدەسپێردرێن، زۆربەی ئەو قوربانیانەی کە بەکۆمەڵ ئاوا لە رۆژی هەینی بەخاکسپێردراون کەسوکاریان نییە و بە تەنها گیانیان لەدەستداوە، سەرۆکی شارەوانی دەڵێ کە نیویۆرک هەر کەسێک لەوانە بە کەرامەت و رێزەوە بەخاکدەسپێرێت.