پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لیوای 45ی سوپای عێراق، هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیان لە گوندی تەللبوسەل-ی قەزای داقوق و دەوروبەری ئەنجامدا، بەمەبەستی گرتو و راوەدونانی ئەو چەكدارانەی داعش كە شەوی رابردو لە ناوچەكە زیانیان بە سوپای عێراق گەیاندبو. بەڵام كەوتنە بۆسەیەكی داعشەوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەك سەرباز و چەكداری كوژران و برینداربون.
دواین زانیاری لەسەر زیانە گیانییەكانی سەربازانی سوپای عێراق و دەزگای هەواڵگری عێراق ئهوهیه كه بەگوێرەی زانیارییەكان چوار سەربازی هەواڵگری عێراق لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێنراون، دو سەربازیش كوژراون و 10ی دیكەش برینداربون.









