خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:-
به‌رله‌چه‌ند رۆژێك پزیشكان رایانگه‌یاندبوو كه پاولۆ دیبالای یاریزانی یانه‌ی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی له په‌تای كۆرۆنا چاكبۆته‌وه، كه له 21ی ئاداری رابردوو توش ببوو، به‌ڵام دوێنێ پشكنینیان بۆ كردۆته‌وه و پزیشكان رایانگه‌یاند كه دووباره ئه‌و یاریزانه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆته‌وه.
ئۆریانای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند و گووتی: زۆر سه‌یره كه ئه‌م پشكنینه ده‌ریخست تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بۆته‌وه، چونكه دوای ته‌واوبوونی واده‌ی كه‌ره‌نتینه رایانگه‌یاند كه چاكبۆته‌وه و پیویستی به پشوو هه‌یه، به‌ڵام دووباره پشكنینیان بۆ كرده‌وه گوایه ئه‌مجاره‌ش تووش بۆته‌وه، سوپاس بۆ خوا كه ته‌ندروستی باشه.









