خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:-
دۆنالد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندی به‌ رێپێدراوی پێشبڕكێیه‌ وه‌رزشییه‌كانی ئه‌مریكا كردووه‌ و هیوای خواستووه‌ پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌زووترین كات ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌، كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ وه‌ستیندرابوون.

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ترامپ رایگه‌یاندووه‌: ده‌مه‌وی جه‌ماوه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ یاریگاكان، به‌تایبه‌تی كاتێك ئاماده‌بووین بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌زووترین كات رووده‌دات و جه‌ماوه‌ر جاریكی تر به‌یارییه‌كانی تۆپی باسكه‌ و هۆكی و بیسبۆل و تۆپی پی شاد ده‌ینه‌وه‌.