خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:-
یانه‌ی ریمسی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند كه بیرنارد گۆنزالیسی پزیشكی یانه‌كه‌یان دوای ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، خۆی ده‌كوژێت.
بێرنارد دوای ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بێت و پشكنینی سه‌ره‌تایی بۆ ده‌كریت و له‌ماڵه‌وه ده‌خریته ژێركه‌ره‌نتینه‌ی چره‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌و بارودۆخه‌ی خۆی ده‌بینێ و خۆی بۆ ناگیرێت و خۆی ده‌كوژێت.
ئه‌و پزیشكه كه‌ته‌مه‌نی 60 ساڵه یه‌كێك بوو له دیارترین پزیشكانی شاری ریمس و خاوه‌ن شاره‌زاییه‌كی به‌توانا بوو له بواره‌كه‌ی.









