بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی دهۆک چاكبونهوهی توشبوویکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگهیاند.
بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی دهۆک ئاشكرایكرد، توشبویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە له سنوری ئهو شاره چاکبووەوە، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوەکان له دهۆك گەیشتە 7 کەس.
تائێستا لە شاری دهۆک 12 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش حەوت کەسیان چاکبونەتەوە و تەنها پێنجیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، تا ئێستا 236 کەس لە هەرێم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 87 کەسیان چاکبونەتەوە.









