وەزاره‌تی تەندروستی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا 20 هەزار کەسی تێپەڕاندوە و 69 حاڵەتی نوێی گیانیان لەدەستدانیس ئه‌مرۆ تۆمارکراوە.

فەهرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەواندا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 16 هەزار و 160 کەس  پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش  2 هەزار و 786 کەس ئەنجامەکانیان پۆزەتیڤ دەرچووە و هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون.

وتیشى” لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 69 تووشبو گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستدا بۆ 425 کەس بەرزبوەتەوە.