وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا داوای درێژكردنەوەی قەدەغەی ھاتووچۆ دەكات و ئاشكرای دەكات “کاریگەری زۆر باش هەبووە لە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا”.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی ھاتووە: “لەماوەی رۆژانی رابردوودا بەهۆی راگرتنی جموجۆڵ و هاتووچۆ، کاریگەری زۆر باش هەبووە لە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا. سوپاس بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویست و سوپاس بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و پارێزگاکان و ئیدارەکان و دامودەزگا ئەمنیەکان”.
وەزارەتی تەندروستی لەو راگەیەندراوەدا دەڵێ: “داوای درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ و بەردەوام بوونی مانەوەی هاووڵاتییان لە ماڵ دەکەین”.










