لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ (24 سەعاتی رابردوو) ژمارەیەكی زۆر لەخەڵكی ئێران بەهۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییە تەندروستێكانەوە تووشی ڤایرۆسی كڕۆنا بوون.
دكتۆر “كیانووش جیهانپوور” وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ هەینی 13/3/2020 لەكۆنفڕاسیی هەواڵی ڕۆژانەی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندنی وڵاتەكەی ڕایگەیاندو ئاشكرایكرد، كە لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ 1289 تووشبوویی دڵنیایی ڤایرۆسی كڕۆنا لەئێران تۆمار كراوە و كۆی گشتیش تووشبوانیش بە ڤایرۆسەكە بۆ 11384 كەس لە وڵاتدا بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەگشتی لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا 85 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی كۆچكردووانیش بە ڤایرۆسەكە لەئاستی وڵات بە 514 كەس گەشتووە.
جیهانپور لەبارەی ئاماری چاكبووان لە ڤایرۆسی كڕۆنا لەئێران ڕایگەیاند، 3529 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە و داوای لە هاوڵاتیان وڵاتەكەی كرد پابەندی ڕێنماییەكان بن، تا بەرەو دۆخی باشی نەخۆشییە گوازراوەكە بڕۆین و دۆخی لەمە خراپتر وڵات نەگرێتەوە.










