سوورە مەرگەیی
1ی ئازار بۆ كورد و بزووتنەوەی رزگاریخوازی خەڵكی كوردستان رۆژێكی پڕ ئازارە، چونكە لەو رۆژەدا رابەر و كاریزما و پێشوایەك كوچی دوایی كرد كە رێڕەوی مێژووی بۆ گۆڕین، كە بارزانی نەمر بوو.
5ی ئازار رۆژێكی ئازارشكێنە، چونكە لەو رۆژەدا گەل خرۆشا و شاخ و شار باوەشیان بەیەكدا كرد و دەرگا داخراوەكانی بە رووی كورددا كردنەوەی ئەو ئازادیەی ئەمڕۆی بۆ دەستەبەر كردین و خستووینە سەر راستە رێی بەرەو سەربەخۆیی.
6ی ئازار بۆ كورد رۆژێكی بە ئازارە، لەو رۆژەشدا گەورەترین شۆڕشی كورد كەوتە ناو پیلانێكی هەمەلایەن و فرەجەمسەری هەرێمی و نێودەوڵەتی.
11ی ئازار رۆژێكی ئازارشكێنە، چونكە لەو رۆژەدا بە هێزی گەل و گیانبازی پێشمەرگە و بەرخودانی شۆڕشگێڕان، بۆ یەكەمجار لە مێژوودا دڕندەترین و لە خۆبایی ترین داگیركار و كوردستان و دوژمنی كورد بە چۆكدا هێنرا و لە باشووری كوردستان ژهراوی نكولی كردنی لە بوونی كورد بە گەروودا كرا.
14ی ئازار رۆژێكی ئازارشكێنە، چونكە لەو رۆژەدا بڕیاری كوردستان یان نەمان و گیانی بەرەنگاری و خۆڕاگری و، هزر و بیری كوردبوون و كوردایەتی و لە دایك بوو.
16ی ئازاری بۆ كورد رۆژێكی بە ئازارە، چونكە لەو رۆژەشدا شارێك بە چەكی كیمیایی و قەدەغە كراوی نێودەوڵەتی خنكێنرا.
21ی ئازار بۆ كورد رۆژێكی ئازارشكێنە چونكە ئەو رۆژە هەم جەژنی نەتەوەییە و هەمیش بۆ یەكەمجار كەركوكی دڵی كوردستان ئازاد كرا.
31ی ئازار بۆ كورد رۆژێكی بە ئازارە، لەو رۆژەشدا یەكەم سەرۆك كۆماری كورد لە سێدارە درا.









